مۆسکۆ
زیاتر لە مانگێکە شارەوانیی مۆسکۆی پایتەختی روسیا بە بەردەوامی شارەکە دەڕازێنێتەوە.
بەشێوەیەک دوای ئاوابوونی خۆر دیمەنی شارەکە ئەوەندە دڵگیرە گەشتیاران تەنیا بە بینینی وێنەکەی ئارەزووی گەشتکردن و بەسەربردنی یادی سەری ساڵ لە مۆسکۆ زیاد دەکەن.
بە داپۆشینی تەلارەکانی شار و شەقام و شۆستەکان، مۆسکۆ نوێبۆتەوە. وەکو جلی جەژنی پۆشیبێ وایە. بریقەی شارەکە ئەوبەر تا ئەمبەری گرتۆتەوە دیمەنێکی دڵگیری ھەیە.
ئەو شوێنانەی زۆر قەرەباڵغن و ساڵانە خەڵکی لێی کۆدەبنەوە لە سەری ساڵدا، بریتین لە:
گۆرکی
پارکی سۆکۆلنیکی
شەقامی ئارباتبیمێژوویی
گۆڕەپانی سووری مۆسکۆ
ئێستا ئەو شوێنانە بە دیمەنەکانیان گەشتیاران سەرسام دەکەن.