سلێمانی
پاڵەوانێتییەکە ڕۆژی پێنجشەمەی ڕابردوو لە ھۆڵی کۆمەڵگەی وەرزشی سلێمانی دەستی پێکرد و ئەمڕۆ شەممە بەکۆتا ھات، تێیدا ٢٤ یانەی پارێزگاکانی ھەولێر و سلێمانی و دھۆک و کەرکوک بەشدارییان کرد.
ئەو یانانە بە ٦٠ یاریزان لەسەر ئاستی پێشکەوتووانی کوڕان و کچان بەشداری پاڵەوانێتییەکەیان کردو یانەکانی سلێمانیش پاڵەوانێتییەکەیان کۆنترۆڵ کردبوو.
یانەکان پێک ھاتبون لە "ئاشتی، پێشمەرگەی سلێمانی، نەورۆز، سەرچنار، سۆلاف، سۆلافی نوێ،خاک، سەنحاریب، قەڵا، بروسک، پێشکەوتن، بابەگوڕگوڕ، سەورە، کەیوان، بەکرەجۆ، ناوەندی وەرزشی گۆیژە، ئەڤرۆدێت".
ئەنجامی کۆتایی پاڵەوانێتییەکەش بەم شێوەیە بوو:ـ
لەسەر ئاستی تاکی کوڕان بۆ تفەنگ:
ـ ھەردی جەمال لە یانەی ئاشتی ٥٢٤ خاڵ
ـ شاخەوان غەفور لە یانەی سۆلاف ٥٢٣ خاڵ
ـ ڕێبین عەلی لە یانەی پێشمەرگە ٥١٥ خاڵ
لەسەر ئاستی تاکی کوڕان بۆ دەمانچە:
ـ جەمال عەبدوڵا لە یانەی پێشمەرگە ٥٢٢ خاڵ
ـ ئاری سەڵاحەدین لە یانەی سلێمانی ٥٠٧ خاڵ
ـ ئیدریس سلێمان لە یانەی پێشمەرگە ٥٠٦ خاڵ
لەسەر ئاستی تاکی کچان بۆ دەمانچە:
ـ پەیمان ساڵح لە یانەی ئاشتی ٣٣٤ خاڵ
ـ بەھرە عەلی لە یانەی نەورۆز ٣٣٠ خاڵ
ـ ڕاز کامەران لەیانەی ئاشتی ٣٣٠ خاڵ
لەسەر ئاستی تاکی کچان بۆ تفەنگ:
ـ ئاڤا عەتا لە یانەی پێشمەرگە ٣٧٢ خاڵ
ـ دیانا سیروان لە یانەی پێشمەرگە ٣٦٥ خاڵ
ـ تانیا عەلی لە یانەی نەورۆز ٣٥٢ خاڵ
لەسەر ئاستی یانەکان لە دەمانچەی کچان یانەی ئاشتی پلەی یەکەم و پێشمەرگە پلەی دووەمیان بەدەست ھێنا.
لەتفەنگی کچاندا ئەنجامەکە پێچەوانە بوویەوە و پێشمەرگە یەکەم و ئاشتی دووەم بون.
لە کوڕان بۆ دەمانچە پێشمەرگە یەکەم و ئاشتی دووەم و لە تفەنگیش پێشمەرگە یەکەم و سۆلاف دووەم بون.
ئاری ئیبراھیم سەرۆکی یەکێتیی نیشان شکاندنی ھەرێمی کوردستان بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵو گوتی "لەو پاڵەوانێتییەدا یاریزانەکان ئاستێکی بەرزیان نیشاندا و ڕیکۆردی نوێیان تۆمار کرد و ئەنجامەکانیان نزیکە لە ئەنجامی ھەڵبژاردەی عێراق".
ئاری ئیبراھیم باسی لەوەش کرد ئەوە یەکەم پاڵەوانێتی لەو شێوەیەیە لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێ.
عەزیز ھیدایەت ڕاھێنەری نیشان شکاندنی یانەی پێشمەرگە بۆ ئەنادۆڵو گوتی"وەک یانەی پێشمەرگە توانیمان کۆنترۆڵی پاڵەوانێتییەکە بکەین".
بەختیار ئەسعەد ڕاھێنەری نیشان شکاندنی سلێمانی لەبارەی پاڵەوانێتییەکەوە بۆ ئەنادۆڵو گوتی "لەم پاڵەوانێتییەدا یانەکانی شاری سلێمانی سەرکەوتنی گەورەیان بەدەست ھێنا و دەتوانن بگەنە ئاستی ھەڵبژاردەی عێراق".