واشنتۆن
لەمبارەیەوە بەڕێوەبەری پۆلیسی واشنتۆن ڕایگەیاند "ئەم کەسە یەکەمجار بەنزین بەخۆیداکروە و دواتر ئاگری بەرداوەتە جەستەی خۆی ".
ھەروەھا گوتی" لەگەل خۆسوتاندن، جل و بەرگ و ناسنامەی ئەوکەسەش سوتاون بۆیە تا ئێستا نەتوانراوە ناسنامەی خۆستووتێنەرەکە دیاربکرێت"
ئەوانەی رووداوەکەیان بینیوە گوتیان " بۆ یارمەتیدانی کەسەکە و کوژاندنەوەی ئاگر، ئێمە بە جل و بەرگی خۆمان توانیمان ئاگرەکە بکوژێنینەوە و تا چەند چرکەێەکیش .گیانی لەبەرمابوو، بەڵام دواتر گیانی لەدەستدا"