موسڵ
لەدووەم رۆژی جەژنی قورباندا لەگوندێکی کوردانی شەبەک لەناوچەی (موەفەقیە - ٢٠ کیلۆمەتر لەڕۆژھەڵاتی شاری موسڵ) دەیان مەدەنی کوژران و بریندار بوون.
ئەسیل نوجێفی، پارێزگاری موسڵ بەتوندی ئەو ھێرش و پەلامارەی سەرکۆنەکرد و گوتی " ھێزە ئاسایشپارێزەکان نەیانتوانیوە ئارامی ناوچەکە بپارێزن، بۆیە دەبێ لەپای ئەو پێشێلکارییانە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت".
لەلێدوانێکی چاپەمەنی دا نوجێفی رایگەیاند: فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق ھەموو ئەرکی پارێزگارییکردنی ناوچەکەی لەئەستۆ گرتووەو لێناگەڕێ ئیدارەی پارێزگا بۆخۆی ئاسایشی سنوورەکەی بپارێزێ، بۆیە دەبێ لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێ.
نوجێفی لەبەشێکی لێدوانەکەیدا دەڵێ بیرھێنانەوەی بەھا ئاینییەکان لەم بارودۆخانەدا کەڵکی نەماوە، چونکە ئەوەی ئەو تاوانانە ئەنجام دەدا خوای لەبیرچووە.