هەولێر
ئۆتۆمبێلێک لە نزیک کۆلێژی ئەندازیاریی لەسەر رێگەی کەرکوک لە شاری هەولێر تەقییەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە، ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری قەمەرە بووە و ژمارەی تۆماری (بەغدا)یە.
لە ئاکامی تەقینەوەکە، بە گوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان، چوار کەس بریندار بوونە.
دوای تەقینەوەکە تیمەکانی هێزە ئاسایش پارێزەکان لە ناوچەکە بڵاوبوونەوە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کرد.
هاوکات، بازگەی هەولێر - کەرکوک بۆ زیاتر لە سەعاتێک بە رووی هاتوچۆدا داخرا.