کەرکوک
لە شاری کەرکوک سێ تەقینەوەی یەک لە دوای یەک لەسەر بازاڕی گەڕەکی رەحیماوا و مزگەوتی فەتح و مزگەوتی نور روویدا و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان چەندین قوربانی لێکەوتووەتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، یەکەم تەقینەوە لە رێی بارهەڵگرێکی بۆمبڕێژکراوەوە بووە و لە بەردەم مزگەوتی نور تەقیوەتەوە، کە بووەتە هۆی زیانگەیاندن بە چەندین بینا و ئۆتۆمبێلی ناوچەکە.
دووەم تەقینەوە هەر لە رێی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە بووە لە بەردەم مزگەوتی فەتح، سێیەم تەقیەنەوەش لەسەر بازاڕی گەڕەکی رەحیماوا رووی داوە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەکی رەسمی لەبارەی ژمارەی قوربانییەکانەوە رانەگەیاندراوە، بەڵام بەپێێ زانیارییە سەرەتاییەکان دەیان قوربان هەیە.