واشتنۆن
فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا (CENTCOM) ئاشكرایكرد كه سوپای ئه‌مریكا و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان 23 هێرشی ئاسمانییان بۆسه‌ر مۆڵگه‌كانی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامیی ناسراو بە (داعش) له سوریا و عێراق ئه‌نجامداوه، كه 21 له‌و هێرشانە له كۆبانێ بوونە.
لە روونکردنەوەکەدا ئاماژه به‌وه‌كرا كه سوپای ئه‌مریكا و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان 22 هێرشی ئاسمانییان بۆسه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش له سوریا ئه‌نجامداوه و هێرشێكی دیكه‌ش له عێراق ئه‌نجامدراوه.
له شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوان داعش و یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) له كۆبانێ، 21 هێرشی ئاسمانیی بۆسه‌ر داعش ئه‌نجامدراوە و له ئاكامدا دوو شوێنی كۆگا و باڵه‌خانه‌یه‌ك خاپوور کراوە.
شوێنێكی دیكه كه بۆ گۆكا به‌كارده‌هێنرا له‌گه‌ڵ دوو باڵه‌خانه و سێ شوێنی حه‌وانه‌وە زیانی پێگه‌یشتووە.
هه‌روه‌ها بارهه‌ڵگرێك و ئۆتۆمبێلێكی گواستنه‌وه‌ی چه‌ك له‌ناوبراوە.
هاوكات هێرش کراوەتە سه‌ر حەوت كۆگا، دوو تۆپهاوێژ و سێ باڵه‌خانه كه چه‌كه قورسه‌كان تیایدا شاردرابووه‌وه.
هەروەها راگه‌یه‌ندرا كه به‌پێی ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كان، هێرشه‌كان به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامدراوه.
هێرشێكی ئاسمانیی دیكه‌ش كراوەتە سەر پاڵاوگه‌یه‌كی نه‌وت له نزیك دێرزۆر و ئاشكراكرا كه به سه‌ركه‌وتوویی گه‌یشتووه‌ته ئامانجی خۆی.
هه‌روه‌ها ئاماژه بهوهشكرا كه هێرشه ئاسمانییه‌كان بۆ رێگریكردن بوونە له كۆبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان.
ئەوەش ئاشکرا کراوە کە له هێرشه‌كانی سوریادا، سعودیه پشتیوانی كردووه.
له به‌شێكی دیكه‌ی روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه: "فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له نزیكه‌وه چاودێری بارودۆخی كۆبانێ ده‌كا. هه‌روه‌ها ئه‌وه بینرا كه هێرشه ئاسمانییه‌كان رێگربوونه له به‌ره‌وپێشچوونی داعش، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی داعش بۆ دووباره كۆنترۆڵكردنی هه‌ندێك له شوێنه‌كان و به‌رگریكردنی چه‌كداره كورده‌كان وا ده‌كا بارودۆخی ئاسایشی ناوچه‌كه بگۆڕێ."
له هێرشه‌كه‌ی عێراقدا بۆسه‌ر داعش، له باشووری رۆژئاوای كه‌ركوك دوو ئۆتۆمبێلی ئه‌و رێكخراوه كه یه‌كیكیان ئۆتۆمبێلی چه‌ك بووە، له‌ناوبراوە.