ھەولێر
بەڕێوبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقافی ههرێمی كوردستان مەریوان نەقشبەندی لە ھەڤپهیڤینێکدا لەگەڵ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لە رهوشی ئەو کوردانە کرد کە لە نێو ریزهكانی رێكخراوی تیرۆرستی داعشندان و گوتی: "ئەو کوردانەی چونەتە رێزی داعش ژمارەیان نزیکە ٤٠٠ کەس بوون، بەڵام دوای گۆڕینی ئاراستەی شەڕی داعش دژی کورد و بە تایبەتی ھەرێمی کوردستان، ئێستا کەمتر لە ١٠٠ کەسیان لهناو ریزی ئهو رێكخراوهدا نەماون و زۆربەیان کشانەوە و ھەندێکیان بەرەو ھەرێمی کوردستان ھاتن و ھەندێکیش بە ناو نیشانی نەناسراو بەرهو وڵاتانی بیانی رۆیشتوون. ھەروەھا زیاتر لە ٣٧ کەسیان لە سوریا کوژران و ١٨ی دیکەش لە موسل بە تاوانی جاسوسیکردن بۆ ھەرێمی کوردستان، لهلایهن داعشهوه گوللە بارانکران."
نەقشبەندی ھەروەھا گوتی: "ئەو کەسانە بە بیر و باوەڕی جیھاد چوبوونە ناو رێزی داعش، بهڵام دوای ئەوەی ھەموو شتیان بو روون بووهوه، پەشیمان بونهتهوه و ھەوڵی گەرانەوە دەدەن."
لە بارەی ئەو کەسانەی کە گەڕاونەتە ھەرێمی کوردستان، نهقشبهندی گوتی: "بە پێ ئاماری ئەمنی تا ئێستا ٣٥ کەس لەو گەنجانە گەڕاونەتەوە و ئێستا لە ژێر چاودێری ئاسایشی ھەرێمن و تا کاتی پێویست لێکۆڵینەوەیان لەگهڵ دەکرێت. ئەو لێکۆڵینەوەیهش مافی دهزگا ئاسایشهكانه كه ئهنجامی بدهن چونكه بە پێی یاسایی دژە تێرۆر تا کاتی پێوێست ئەوان لە ژێر چاودێری ئاسایش دەبن. ئەوەی ئێمە ئاگادارین ئاسایش زۆر بە نەرمی مامهڵەیان لەگەڵدا دەکات."
لە بارەی چۆنییەتی رێکخستنی ئەو کەسانه له ھەرێمی کوردستان بهڕێوهبهری راگهیاندنی وهزارهتی ئهوقاف و كاروباری ئایینی ههرێم گوتی: "پێشتر لە ھەرێمی کوردستان زۆر شوێن ھەبوون کە ھانی خەڵکیان دهدا بچنه رێزەکانی داعش و چەندین مەلای ئایینیش ھەبوو کە ھانی خەڵکی دەدا. ھەروەھا لە رێگهی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش ئەو پروپاگندیە دەکرا و خۆشبەختانە ئاسایشی ھەرێمی کوردستان توانی ئەو شوینانە ھەمووی پاک بکاتەوە."
لە بارەی ھەبوونی شانەی نووستوی ئەو رێکخراوە لە کوردستان نهقشبهندی گوتی: "لە ھەرێمی کوردستان رێکخستنییان ھەیە و ژمارەیان زۆر کەمە، بەڵام لە کوردستان ھاوسۆزیان زۆرە و ئێمەش ھەوڵی خۆمان خستۆتەگهر بۆ ئەوەی سیمای راستی ئەوان بە خەڵک نیشان بدەین کە ئەوان ئیسلام نین. ھەروەھا ھەموومان دەزانین کە لە ئەمریکا و ئەوروپا خەڵک دهچنه ریزهكانی ئهو رێکخراوە و لە رۆژھەڵاتی ناوەراستیش بە تایبەتی لە عێراق ئەوان ھاوسێی ئێمەن و زۆر ئاساییە کە خەڵکێکی ئێمەش بچنه ناو ریزهكانی داعش. ئەوانەی کە تا ئێستا لهناو ریزهكانی داعشدا ماون بەدوای رێگا چارەیهك دهگهڕێن بۆئەوەی بتوانن بەرەو وڵاتانی دەروەوە بڕۆن و ئەوانەشی کە رێگا چارە نادۆزنەوە، چاوەڕێی مردنن."
نەقشبەندی لە بارەی ئەو گەنجانە كه ئایا سەر بە چ ناوچەیەکی کوردستانن گوتی: "ئەوان سەر بە ناوچەیەکی دیاریکراو نین. ئەو قسانەی کە لە لایەن ھەندی بەرپرسهوه دهكرێن گوایه زۆرترینیان خەڵکی ھەڵەبجەن، ئەوە دووره له راستی. ھەروەھا ژمارەی ئەوانەی لە قهزای چۆمانهوه چونەتە ناو رێزی داعش، زیاترە لە ژمارەی ئەوانەی لە ھەڵەبجەهوه رۆیشتون. ژمارەی ئەو کەسانەی لە ھەڵەبجە رویشتونەته ناو ریزی داعش ناگاتە ٥٠ کەس. لە سنووری پارێزگای ھەولێر و سلێمانی خهڵكی زیاتر چۆته ناو ریزهكانی داعش."