بورسا
محەمەد ئۆجەلان برای (عەبدوڵڵا ئۆجەلا) رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستانPKK، لەکاتی سەفەر بۆ دیدەنی براکەی گوتی " دوو ساڵە ناھێڵن ئۆجەلان پارێزەرەکانی ببینێ، لەدەوڵەتێکدا کە قانوون سەروەربێ ئەوە شتێکی ناڕەوایە. عەبدوڵڵا ئۆجەلان لەنێوان چوار دیواردا گۆشەکیرکراوە"
محەمەد لە شاری (گەملیک) ی سەر بەپارێزگای بورسا چاوەڕێ بوو لەدوای پشکنینی بەڕێکەوێ بۆ ئیمراڵی و دوو کیسە شەکری لەبن دەست بوو تا وەکو دیاریی بیبات بۆ برا زیندانیکراوەکەی. بەنیگەرانییەوە گوتی " ئەوانەی لەنێو تالارە بەرزەکاندا دەژین و بڕیاری رێگری دەردەکەن با مانگێ بچنە زینتدان و رێیشیان پێنەدرێ پارێزەرەکانیان ببینن ئەوسا دەزانن چەندە ئاستەنگە ژیانی وا"