ئەنقەرە - ھەولێر
لایەنە بەرپرسەکانی تورکیا لەدوای ئاگادارکردنەوەیان لەدیار نەمانی بەھا لەوڵاتەکەیان، کەوتوونەتە پێوشوێنی دۆزینەوەی و گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دەڵێ ھێشتا زووە بڵێن بەھا رفێنراوە.
کەسوکاری جەخت دەکەنەوە لەدیار نەمانی بەھا ئەلمەیاھی و دەنگۆی ئەوەیش ھەیە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە تەلەفۆنیان بۆکراوەو داوای ١٢ھەزار دۆلاریان کردووە تا مەرەخەسی بکەن.
ھێشتا حکومەتی عێراق ھیچ لێدوان و ڕوونکرندنەوەیەکی نەداوە لەبارەی پرسی دیار نەمانی راوێژکاری وەزارەتی گەشتوگوزاری وڵاتەکەیانەوە.
لەلایەکی دیکە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا راستی چوونی بەھای سەلماند بۆ وڵاتەکەی و لەسەرزاری گوتەبێژەکەیەوە رایگەیاند: خەریکی گەڕانن بۆ دۆزینەوەی بەھا.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا(لەوەند گومروکچو) گوتی " ئاگامان لەدیار نەمانی بەھا ئەلمەیاھی ھەیە، دوانزە رۆژە ھیچ سۆراخێکی نییەو لایەنە پەیوەندییدارەکان بەشوێنیا دەگەڕێن، بەڵام جارێ زووە بڵێین رفێنراوە"