ماردین
پارێزگاری ماردین موسته‌فا تاشكهسهن ئاشكرایكرد كه تا ئێستا هه‌زار و 86 په‌نابه‌ر ڕووی له شاره‌كه‌یان كردووه و ماوه‌ی سێ ڕۆژه ئێزدییه‌كان له عێراقه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ڕوو له شاره‌كه‌یان ده‌كه‌ن و ئه‌وانیش له پێشوازیاندان.
تاشكهسهن سه‌ردانی ئه‌و ئاوارانه‌ی كرد كه به‌هۆی په‌لاماره‌كانی ڕێكخراوی داعشه‌وه له شنگال هه‌ڵاتوون و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له شارۆچكه‌ی میدیاد نیشته‌جێكراون.
له‌و سه‌ردانه‌یدا تاش كه‌سه‌ن زانیاری له ئۆغوزخان بینگۆل قایمقامی میدیاد و داود ئه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری لقی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌سات و بارودۆخی له‌ناكاوی توركیا وه‌رگرت و له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا بۆ رۆژنامه‌وانان گوتی: "ماوه‌ی زیاتر له ساڵێكه به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆی سوریاوه میوانداری چه‌ندین خانه‌واده‌ی عه‌ره‌بمان كردووه. به‌شێكی زۆری ئه‌و ئێزدیه‌كان له هه‌ندێ ناوچه‌ی عێراقه‌وه هاتوونه‌ته ناو خاكی توركیا و سه‌ره‌تا له شارۆچكه‌كانی سلۆپی و جزیره نیشته‌جێكراون، دواتر له‌و كامپانه نیشته‌جێكران كه له میدیاد دروستكراوه.
پارێزگاری ماردین هه‌روه‌ها گوتی: "ئیستا هه‌زار و 86 میوانمان هه‌یه. ماوه‌ی سێ رۆژه له عێراقه‌وه ئێزدییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی چڕ و به‌رچاو ڕووده‌كه‌نه ئێره و لێره له ئارامیدان. لێره میوانداریان ده‌كه‌ین تا ئاڵۆزیه‌كانی وڵاته‌كه‌یان ته‌واو ده‌بێت."
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ئه‌و كه‌مپه‌ی له میدیاد بۆیان دروستكراوه، توانای له‌خۆگرتنی سێ هه‌زار و 300 كه‌سی هه‌یه. ئه‌و خێزانانه‌شی ڕوویان له ناوچه‌كه كردووه نیازی ئه‌وه‌یان نییه بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كه‌یان، به‌ڵكو ده‌یانه‌وێت بچنه ئه‌وروپا.