ماردین
ئەو قوتابییانەی لەسەر ئاستی ماردین لە تاقیکردنەوەکانی دەستنیشانکردنی ئاستی زانکۆییدا سەرکەوتنیان بەدەست ھێنا، سەردانی عەلی ئیکرام تونا جێگری پارێزگاری ماردینیان کرد.
لە تاقیکردنەوەکانی دەستنیشانکردنی ئاستی زانکۆییدا، بەپێی رێزبەندی زەینەب ئۆیکو گورەل پلەی یەکەم و ھاتیجە ئەر پلەی دووەم و ژیان ڤەکاس پلەی سێیەم و ئۆزان یڵدرم، سەرھات بوداک و رۆژبین کاپڵانیش کە بەگوێرەی رێزبەندییەکە لە قوتابییە سەرکەوتووەکان بوون، بەپێدانی ھاوکاری مادی خەڵات کران.
تونا، جێگری پارێزگار لە کاتی میواندارێتی کردنی قوتابییە سەرکەوتووەکاندا ئاماژەی دا، ئەمجۆرە سەرکەوتنانە لە ژیانی کەسەکاندا شوێنیکی تایبەتی ھەیە و گوتی "پیرۆزبایی لە قوتابیەکان و مامۆستاکان و خێزانەکانیان دەکەم. ھیوادارم لە ژیانی خوێندنی زانکۆشیاندا سەرکەوتووبن. خۆشحاڵم بەوەی بوومەتە شایەتحاڵی ئەم سەرکەوتنە جوانە.
قوتابییە سەرکەوتووەکانیش ئاماژەیان بەخۆشحاڵی خۆیان کرد.