ئیستەنبوڵ
لە خولی نایابی تۆپی پێی توركیا، لە ھەفتەی 31دا فەنەربەخچە رووبەڕووی یانەی چایكور ریزە بووەوە.
یارییەکە بە بێ تۆمارکردنی گۆڵ بە یەکسانی کۆتاییهات.
بەم ئەنجامە، پێش تەواوبوونی وەرزەکە بە سێ ھەفتە، فەنەربەخچە بە جیاوازی 12 خاڵ كەوتە پێش ركابەرە سەرەكییەكەی کە یانەی گالاتاسارایە و نازناوی پاڵەوانێتییەکەی مسۆگەر کرد.