Hakan Çopur
24 نیسان 2026•نوێکردنەوە: 24 نیسان 2026
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و لوبنان بۆ سێ هەفتە درێژ دەکرێتەوە.
دوای پێشوازی كردن لە نوێنەرانی ئیسرائیل و لوبنان له کۆشکی سپی، سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی پۆستێكی دەربارەی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و لوبنان بڵاوکردەوە.
ترەمپ ئاماژەی بەو کۆبوونەوەیە کرد که بە ئامادەبوونی نوێنەرانی ئەمریکا، ئیسرائیل و لوبنان بەڕێوەچوو و، ڕایگهیاند: "کۆبوونەوەکە زۆر باش بوو. ئەمریکا بۆ ئەوەی هاوكاری لوبنان بكات بۆ پاراستنی خۆی بەرامبەر حزبوڵڵا هاریكاریی لهگهڵ لوبنان دەکات. ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و لوبنان بۆ سێ هەفتە درێژ دەکرێتەوە".
سەرۆکی ئەمریکا ترهمپ باسی لهوه كرد بە پەرۆشەوە چاوەڕێیه لە ئاییندەیەکی نزیکدا پێشوازی لە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهو و سەرکۆماری لوبنان، جۆزێف عەون بکات لە کۆشکی سپی.
سوپای ئیسرائیل، لە دووی ئازاردا هێرشی ئاسمانیی چڕی بۆ سەر لوبنان دەستپێکرد و، زۆرێک لە ناوچهكانی باشووری ئەو وڵاتەی داگیرکرد.