گوێڕ
ناحیەی گوێڕ ٣٥ كیلۆمەتر لە ھەولێری پایتەختی ھەرێمی كوردستان دوورە، لە رابردووشدا تەنیا میحوەری شەڕ بووە كە زۆر ترسی ھەبوو لە سەر ھەولێر.
دوای ھێرشی پێشمەرگە و فڕۆكە جەنگییەكان، بۆ ئەوناوچەیە كەچی پێشمەرگە جگە لە گرتنەوەی چەند گوندو سەنتەری ناحیەكە تا ئێستا ھیچ پێشڕەویەكی نەكردووە، گوندەكانی كشاف و ساقیاو كەناش لە دەست چەكدارانی داعشن. پێشمەرگە دەڵێ بە بێ دەستوری سەرووی خۆیان ناتوانن، ھێرش بكەنە سەر چەكدارەكان.ناحیەی گوێڕ چوار رۆژ لە ژێر دەسەڵاتی چەكدارانی داعش بوو لە ١٠ی ئاب پێشمەرگە بە هاوكاری فڕۆكە جەنگیەكانی ئەمریكا توانیان چەكدارانی داعش لەسنورەكە دەربكەن.
بە هۆی ئەوەی زۆربەی عەرەبەكانی دانیشتوی ئەو ناحیە وەك پێشمەرگە دەڵێن، پشتیوانیان لە چەكدارانی داعش كردووە، دوای شكستیان ئەو عەرەبانە ناحیەكەیان بەجێھێشتووە.
گوندەكانی كشافی عەرەب و كشافی كوردی و زمارە و ساقیا و سەید ئەحمەد و سەید ئیبراھیم چەند جارێك لە لایەن فڕۆكە جەنگیەكانی ئەمریكاوە بۆردومان كران.
فەرماندەیەكی هێزی پێشمەرگە، حوسێن حەسەن بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی:"ئێمە بە فەرمانی سەروی خۆمان دەتوانین پێشڕەوی بكەین ئەوەی ئێستا لەو ناوچەیە بەرچاوە خاكی ھەرێمی كوردستان بێجگە لە یەك گوند نەبێ ھەموو لە دەست پێشمەرگەیە و تەوای ئەو ناوچەیە لە ژێر كۆنترۆڵی ئێمەیە و پێشمەرگە لەو میحوەرە بووەتە مەترسیەكی گەورە بەسەر چەكدارانی داعش بە جۆرێك ناتوانن سەری خۆیان لە سەنگەرەكانیان دەربھێنن".فەرماندەكەی پێشمەرگە دەڵی:"ناوچەكە ئارامە و پێشمەرگە بە ورە بەرزیەوە رووبەڕووی ھەموو ھێرشێكی تێرۆریستی دەبێ و ھەرچەندە لە نێوان پێشمەرگە و چەكدارانی داعش پردێكی روخاو ھەیە تەنیا بە ھۆی ئەوەی ئەمرمان پێ ناكرێ ئێمە ھێرش ناكەین ئەگەر نە كۆنترۆل كردنی ئەو چەند گوندە بۆ پێشمەرگە كارێكی ئاساییە."
لە بارەی ژمارەی چەكدارنی داعش و ھێزیان لەو ناوچەیە، فەرماندەكەی هێزی پێشمەرگە گوتی:"داعش ئیتر ھامەر و ئوتۆمبێلی شەڕ كردنیان زۆر كەمبۆتەوە و ئەوەی بەرچاوە لەوانەیە كەمتر لە ١٥٠ چەكداریان لەو ناوچەیە مابێ و ئەوان لە ھەموو روویەكەوە زۆر لاوازن."
ھەروەھا گوتی:"دوای ئازاد كردنی گوێر تا ئێستا چەكدارانی داعش ھیچ ھێرشێكیان نەكردووە و تەنیا لە بەرگریدان و بە جۆرێك چەكداران شەوانە سەنگەرەكانیان چول دەكەن".
لە كۆتایدا ئەو فەرماندەیە گوتی:"لە رووی ئەمنی ھیچ مەترسییەك لە سەر گوێر نییە و نەھاتنی دانیشتوانیش دەگەرێتەوە سەر ئەوەی كە دەنگە دەنگی توپ و ھاون لەو ناوچەیە زۆرە و ئەوان بەو ھویە ناگەرێنەوە".