ئورفا
لە درێژەی شەڕی دژی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە کۆبانێ کە دوو مانگی تێپەڕاندووە، داعش بەتوندی دەستیان بە تۆپباران کردنی رۆژھەڵاتی کۆبانێ بە چەکی قورس کردووە و بە توندی ناوچەکانی نزیک دەروازەی سنووری مورشیدپنار بە چەکی قورس تۆپباران دەکرێ.
دوای شەڕی نێوان پێشمەرگە، یەپەگە و تیرۆریستانی داعش لە ناوچەکەدا جارجار دووکەڵێکی زۆر بەرز دەبێتەوە و ھێزەکانی پێشمەرگە و یەپەگەیش لە نزیک سنووردا سەنگەریان گرتووە.
لەلایەکی دیکەوە گوللەھاوەنێکیش لە گەڕەکی مورشیدپنار لە چۆڵەوانییەکدا کەوتە خوارەوە و ھیچ زەرەر و زیانێکی بەدواوە نەبوو. فڕۆکە جەنگییەکانی سەر بە ھاوپەیمانی دژی داعش بە پێشەنگی ئەمریکا درێژە بە فڕینی خۆیان بەسەر ئاسمانی ناوچەکەوە دەدەن.
هەژیی گۆتنە، رێوشوێنەکانی ئەمنی سوپای تورکیایش لە ناوچەکەدا بەردەوامە.