كه‌ركوك
به‌و هۆیه‌وه ژماره‌ی پێشمه‌رگه له ناوچه‌ی مه‌لا عه‌بدولڵای باشووری كه‌ركوك زیادكرا و ژماره‌یه‌كی زۆری زرێپۆش و چه‌كی قورسیش بۆ ناوچه‌كه گواسترایه‌وه.
دووری نێوان پێشمه‌رگه و چه‌كدارانی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامیی ناسراو بە (داعش) ته‌نیا پردێكی 50 مه‌ترییه له ناوچه‌كه.
جێگری فه‌رمانده‌ی 11ی پێشمه‌رگه له ناوچه‌كه‌دا، سه‌ید لوقمان مه‌حمود به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند، له دوای هه‌واڵی ئاماده‌كاری چه‌كدارانی داعش بۆ هێرشكردنه سه‌ر ناوچه‌كه، رێوشوێنی ئه‌منی توندیان گرتووەته‌به‌ر.
مه‌حمود روونیشیكرده‌وه چه‌كدارانی داعش به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هه‌واڵی هێرشكردنە بۆسه‌ر كه‌ركوك بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
گوتیشی: "هه‌رچه‌نده ئه‌م هه‌واڵانه ده‌نگۆی ناڕاستن، به‌ڵام رێوشوێنی ئه‌منی پێویست ده‌گرینه‌به‌ر، چه‌كدارانی داعش له‌وه‌پێشیش رایانگه‌یاندبوو كه نوێژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان له هه‌ولێر ده‌كه‌ن، به‌ڵام نه‌یانتوانی به ئامانجه‌كانیان بگه‌ن، ئامانجی ئه‌وان ته‌نیا دابه‌زاندنی وره‌ی خه‌ڵك و پێشمه‌رگه‌یه به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ئێستا له ئێمه ده‌ترسێ چه‌كدارانی داعشه."
راشیگه‌یاند كه جاربه‌جار شه‌ڕ و پێكدادانی له نێوانیان رووده‌دا، به‌ڵام تا ئێستا شه‌ڕێكی وا گه‌وره رووینه‌داوه له ناوچه‌كه و بۆ پاراستنی كه‌ركوكیش ئه‌وه‌ی له ئه‌ستۆیان بێ ده‌یكه‌ن.
مه‌حمود ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا ئامانجه‌كانی داعش بۆردومان ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش پاڵپشتێكی زۆر به‌هێزه بۆ ئه‌وان.
رۆژی پێشوو پارێزگاری كه‌ركوك نه‌جمه‌دین كه‌ریم له دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایش له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ناوچه‌كه بە په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاندبوو، كه هه‌واڵگرییان پێگه‌یشتووه به‌وه‌ی داعش له ئاماده‌باشیدایه بۆ هێرشكردنه سه‌ر باشووری رۆژئاوای كه‌ركوك.
كه‌ریم راشیگه‌یاندبوو كه پێشمه‌رگه له ئاماده‌باشیدایه بۆ بەرپهرچدانهوهی هێرشێكی رێكخراوی داعش له ناوچه‌كه.