ئەنقەرە
سەرۆکوەزیرانی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان سەبارەت بە دەستبەسسەرداگرتنی چەند بەشێكی پارێزگای موسڵ لەلایەن داعشەوە و لە بارەی رەوشی شوفێرە تورکەکانی لەوێ گوتی رایدەگەینێت کە "زانیاری پێویست بگاتە دەستیان شرۆڤەی خۆیان لەو بارەیەوە دەکەن."
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە پەرلەمانی تورکیا سەبارەت بە بارودۆخی موسڵ وڵامی پرسیارێکی رۆژنامەنووسان گوتی "تا ئێستا زانیاری تەواوم لە بەردەست دا نیە. منیش ئێستا تەنیا ھەمان ئەو زانیاریانەم لەلایە کە لە بەردەستی ئێوەدایە. کەی زانیاری پێویست بگاتە دەستمان شرۆڤەی خۆمان لەوبارەیەوە دەکەین.