ئەردەهان ـ
كەش و هەوای ساردی ئەردەهان دەریاچەی چڵدری بەستووە.
دەریاچەی چڵدر دەكەوێتە شاری ئەردەهان لە باكووری رۆژهەڵاتی توركیا، ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان چینی سەرەوەی ئاوی دەریاچەكە بە ئەستووری دە سانتیمەتر دەیبەستێ و دەبێتە سەهۆڵ، بەستانی ئەو دەریاچەیە ئەمساڵ بە بەراورد لەگەڵ ساڵانی پێشوو ١٠ رۆژ زووتر بوو پسپۆڕانیش ئەمە بۆ زوو هاتنی وەرزی سەرماو سۆڵە دەگەڕێننەوە.
ئاتاڵای ئوزونكایا كە یەكێكە لە ماسیگرانی دەریاچەی چڵدر بۆ AA گوتی: "لەم چەند رۆژەی دواییدا دەریاچەكە بەستوویەتی، ئەستووریی چینی بەستوو نزیكەی ١٠ سانتیمەترە. حەفتەیەكی دیكە ئەسپ و عەرەبانە خلیسكێنەكان زۆر بە ئاسایی و بێ ترس دەتوانن بەسەریدا تێپەڕن و نمایش ئەنجام بدەن، چونكە ئیتر دەریاچەكە، كاری ئێمە تەواو بوو، نۆرەی چاڵاكییە گەشتیارییەكانە بەهیوای ئەوەم گەشتیاران كاتێكی خۆش بەسەر بەرن ".
ئاتاڵای لەبارەی پەیداكردنی بژێوی ژیانەوە گوتی: " لەمەودوا، واتا تا ئەو كاتەی بەفرەكە دەتوێتەوە بژێوی ژیانمان لەژێر سەهۆڵەكە دەردەهێنین، ئێمە بەفرەكە دەشكێنین و ماسیی ژێر دەریاچەكە راودەكەین، ئەسپو عەرەبانە خلیسكێنەكانیش خەڵكی سواردەكەن و خلیسكێن ئەنجامدەدەن، بەو شێوەیە پارە كۆدەكەینەوە".