سلێمانی
شاسوار عەبدولواحید کە ھاوکات خاوەنی کەناڵی ئاسمانیی ئێن ئاڕ تی-یشە لەبەردەم شاری گەشتیاریی چاڤی لاند لە شاری سلێمانی تەقەی لێکراوە و گولە بەر رانی کەوتووە و بریندارە.
سەرکەوت ئەحمەد گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ AA ھەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە و رایگەیاند لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە.
لە شوباتی ٢٠١١یش لەکاتی خۆپیشاندانەکانی ئەو شارەدا کەناڵی نالیا لەلایەن کەسانێکی نەناسەوە سووتێنرا.