سلێمانی
ڕوداوەكەی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگەی سەرەكی سلێمانی ـ عەربەت ڕووی داوە.
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی ڕێكان جەمال بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ڕووداوەكە بەهۆی خێرا لێخوڕینی تەنكەرێكەوە بووە، كە لەئەنجامی وەرگەڕانیدا بووەتە هۆی سوتانی تەنكەرەكە."
هەروەها گوتی: "لەكاتی ڕووداوەكەدا شۆفێری دوو تەنكەری تری هاوڕێی بۆ كوژاندنەوەی ئاگرەكە چوون، بەڵام بەهۆی سوتان و تەقینەوەی تەنكەرەكەوە ئۆتۆمبێلەكانی ئەوانیش سووتاوە".
لەئەنجامی ئەو ڕووداوەدا شۆفێری ئۆتۆمبێلی یەكەم گیانی لەدەست دا و شۆفێرێكی تریش بریندار بوو، سێ تەنكەریش سووتان.
بەگوتەی كەسانی نزیك ڕووداوەكە، قوربانییەكە هاوولاتییەكی كوردی دانیشتووی شاری كەركوكە.
دواتر تیمەكانی ئاگركوژێنەوە گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و ئاگرەكە كۆنترۆڵ كرا.
دوێنێ چوارشەمە لە شارۆچكەی دوكان (پارێزگای سلێمانی) ئۆتۆمبێلێكی تەنكەر بەهۆی خێرایی لێخوڕین و لەدەستدانی كۆنترۆڵەوە، وەرگەڕاو تەقییەوە. بەو هۆیەوە هاووڵاتییەك گیانی لەدەستداو 11 ئۆتۆمبێلی تریش سوتان.
ڕۆژانە لەڕێگا سەرەكییەكانی دەرەوەی شاری سلێمانی دەیان تەنكەر تایبەت بەگواستنەوەی سوتەمەنی، نەوتی ڕەش بۆ وڵاتی ئێران دەگوێزنەوە، ئەوەش مەترسی و قەرەباڵەخی لەو ڕێگایانە دروست كردووە.