موغڵە
لە ئاکامی نقوومبوونی بەلەمێک کە بە قاچاخ خەڵکی دەگواستەوە، لە شارۆچکەی بۆدروومی سەربە پارێزگای موغڵە پێنچ کەس خنکان و ھەشت کەس لە سەرنشینەکانیش رزگارکران.
بەلەمێکی نایاسایی بەمەبەستی گواستنەوەی قاچاخ لە رێگەی بۆدروومەوە بۆ دورگەی کۆس لە یۆنان کە ١٥ ھاووڵاتی سووریا و عێراقی تێدابوو لە دووری دوومیل لە دورگەی رەش نقووم دەبێت.
دوای ئەوەی کە ماسیگرەکانی ناوچەکە رووداوەکە دەبینن پەیوەندی بە تیمەکانی پاسەوانی دەریا دەکەن و ھەوڵەکان بۆ رزگار کردنیان دەست پێ دەکات، ھەروەھا کۆپتەرێکی سەر بە پاسەوانی دەریاش لە ئاسمانەوە فریایان دەکەوێت. لە ئاکامدا تیمەکان ھەشت کەسیان رزگار کرد کە خەریک بوو دەخنکان و لە نێوانیاندا ژنێکی تێدایە.
ئەو کەسانەی کە تەندروستیان باش بوو رەوانەی بنکەی ئاسایشی دەریا کران و بریندارەکانیش رەوانەی نەخۆشخانەی شارۆچکەکە کران.
تیمەکانی فریاکەوتن توانیان تەرمی پێنج کەس لە سەرنشینانی بەلەمەکە بدۆزنەوە و ھەوڵەکانیش بۆ دۆزوینەی سەر نشینانی دیکە بەردەوامە.
هەتا ئێستاش نازانرێت بەلەمکە بە چ ھۆکارێک نقووم بووە.