مەککە
دوو میلۆن و ٥٠٠ ھەزار کەس کە بۆ جێبەجێکردنی فەریزەی حەج سەردانی عەرەبستانی سعودیەیان کردووە، ئەمڕۆ بۆ بەجێگەیاندنی یەکێک لە ئەرکە سەرەکیەکانی حەج کە وەستان لە عەرەفاتە روو دەکەنە کێوی عەرەفات لە شاری مەککە.
بەشێک لە حاجییان بە گوتنەوەی دروشمی لەبەیکەڵڵاھومە لەببەیک بەرەو عەرەفات بەرێکەوتن و شەو لە چیای مینا مانەوە و ئەمڕۆ لەگەڵ بەشێکی دیکەی حاجییان کە بە پاس بەڕێکەتبوون، بۆ راوەستان چوونە عەرەفات.
لەکاتی رۆیشتنی حاجییان بۆ عەرەفات ھیچ رووداوێکی ئەوتۆ رووی نەداوە و رێگاکانی ھاتوچۆی حاجییان لە ژێر کۆنترۆڵی توندی ھێزە ئاسایشپارێزەکاندان.
ھەر لە ئێستەوە چیای رەحمەت کە شوێنی یەکتر بینینی حەزرەتی ئادەم و حەوا و شوێنی راوەستانی پێغەمبەرمانە، پڕ بووە لە حاجی.
ھاوکات بەرنامەی وەزارەتی کاروباری ئاینی تورکیایش دەستی پێکرد و حاجییەکانی تورکیا دەتوانن لە خێوەتەکانی خۆیانەوە دەنگی بەرنامەکە ببیستن.