ئەنقەرە
دوێنێ شەممە نوێنەرانی پارتی ئاشتی و دیموکراتی BDP بۆ جاری نۆیەم چوونە دیدەنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لەدورگەی ئیمراڵی.
بەگوێرەی لێدوانی نوێنەرەکانی پارتی ئاشتی و دیموکراتی، ئۆجەلان لەبارەی رۆڵی خۆی لەکێشە سیاسییەکانی ناوخۆی تورکیاو سوریا قسەیکردووە. ئەوان لەسەر زاری ئۆجەلانەوە دەیگێڕنەوە کە گوتوویەتی
"دیدارو کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ حکومەتی تورکیا بەردەوامەو درێژەیشی پێدەدەین، تا ئەو قۆناغە من پردی بەیەکگەیاندنی لایەنە ناکۆکان بووم بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی تورکیاو سوریا، بەڵام پێویستە ئیتر لەم قۆناغە دەرچم و لەمەودوا ڕۆلێکی ستراتیژییم ھەبێ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان"
نوێنەرانی BDPھەروەھا ئاماژەیان بەوەدا کە ئۆجەلان بانگی لەدەوڵەتی تورکیا کردووە کە دەبێ پلان و بەرنامەی تۆکمەو بەھێز دابڕێژێ بۆ پرسی دیموکراسی لەتورکیا.