کییڤ
یانەی دینەمۆ كیێڤ لە یاری كۆتایی جامی ئۆكراینا رووبەڕووی یانەی شاختەر دۆنێتسك بووە و بە لێدانی یەكلایكەرەوە، جامی ئۆكراینای بۆ جاری یازدەهەم بەدەستھێنا.
یارییەكە تا خولەكی ٩٠ بێ گۆڵ كۆتایی ھات و كاتی زیادكراو بۆ یارییەكە دەستیپێكرد، بەڵام ھیچ كام لە هەردوو یانەكە نەیتوانی گۆڵ تۆمار بكات و چارەنووسی یارییەكە كەوتە دەست لێدانی یەكلایكەرەوە.
بەم پێیەش یانەی دینەمۆ كیێڤ یارییەكەی بە ئەنجامی ٥-٤ بردەوە و بۆ جاری یازدەهەم بووە خاوەنی جامی ئۆكراینا.
جێگەی باسە ھەردوو یانەی دینەمۆ كیێڤ و شاختەر دۆنێتسك حەوت جار لە یاری كۆتایی خولی ئۆكراینا رووبەڕووی یەكتری بوونەتەوە و چوار جار یانەی دینەمۆ و سێ جاریش شاختەر جامەكەی بەدەستھێناوە.