Erkan Tiryaki
27 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 28 ئاب 2021
ئەنقەرە - AA
لە میانەی یارییەکانی پارالیمپیک-ی تۆکیۆ ٢٠٢٠ یاریزانی تورک، رەجەب چیفتچی لە کێبڕکێکانی جودۆ لەسەر ئاستی ٦٠ کیلۆیی، مەدالیای بڕۆنزی بەدەستهێنا.
چیفتچی، لە میانەی یارییەکانی پارالیمپیک یەکەم مەدالیای بۆ تورکیا بەدەستهێنا.
ئەمەش لە میانەی سەرکەوتنیدا بوو بەسەر رکابەرە ڤەنزوێلییەکەی، مارکۆس دێنیس و بردنەوەی یارییەکە بە ئەنجامی ١-٠.
لە دوای یارییەکەش چیفتچی تەمەن ٢٦ ساڵ، رایگەیاند: "هەگاوێکی دیکە لە ئامانجەکەم نزیک بوومەوە، بەشێوەیەکی باشتر هەوڵدەدەم بۆ بەدەستهێنانی مەدالیای زێڕ. لە ئێستاشدا زۆر دڵخۆشم بەوەی مەدالیایەکم بۆ وڵاتەکەم بەدەستهێناوە".