ئەنقەرە
یارییەكانی وەرزی 2014 - 2015 خولی پرێمیەرلیگی ئینگلیزی كۆتایی پێھات. لە ھەفتەی 38 و كۆتایی خولەكە 10 یاری بەڕێوەچوو.
پێش كۆتایی ھاتنی خولەكە بە سێ ھەفتە یانەی چێڵسی پاڵەوانیێتی لە خولەكە راگەیاند، دوای ئەو یانەی مانچستەر ستی پلەی دووەم و یانەی ئارسناڵ پلەی سێییەمی لە خولەكەیان بەدەست ھێنا و وەرزی داھاتوو بەشداری لە خولی چامپیۆنزلیگ دەكەن. ھاوكات یانەی مانچستەر ستی خولەكەی بە پلەی چوارەم تەواو كرد ئەویش مافی بەشداری كردنی دەبێت لە چامپیۆنزلیگ بەڵام دەبێت سەرەتا یارییەكانی تەسفیات ئەنجام بدات.
یانەكانی ھاڵ ستی، بۆرنلی و كوین پارك رینجەر لە وەرزی داھاتوودا لە خولی پلە دوودا یاری دەكەن.
یاریزانی ھەڵبژاردەی ئەرجەنتینی و یانەی مانچستەر یونایتد سێرجیۆ ئەگوێڕۆ بە تۆماركردنی 26 گۆڵ بووە گۆڵكاری خولی پرێمیەرلیگ. دوای ئەو ھێری كانی یانەی تۆتنھام ھۆتسپورت دووەم و دیگۆ كۆستەی چێڵسی بووە سێیەمی ریز بەندییەكە.
ئەنجامی یارییەكانی ھەفتەی كۆتایی خولی پرێمیەرلیگ
ئەرسناڵ - وێست بڕۆمیچ : 4-1
ئەستۆن ڤیلا - بۆرنڵی : 0-1
چێڵسی - سەندێرلاند : 3-1
كریستال پالاس - سوانزی ستی : 1-0
ئێڤەرتۆن - تۆتنھام : 0-1
ھاڵ ستی - مانچستەر یونایتد : 0-0
لیستەر ستی - كوین پارك رینجەر: 5-1
مانچستەر ستی - ساوسھامپتون : 2-0
نیوكاسل یونایتد - وێستھام یونایتد : 2-0
ستۆكتن ستی - لیڤەرپول : 6-1