وەرزش, کۆڤید- ١٩

یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق ئەحمەد رازی بەهۆی کۆرۆنا كۆچی دوایی كرد

- یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق، ئەحمەد رازی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كۆچی دوایی كرد.

Zana Natık Kerem  | 21.06.2020 - نوێکردنەوە : 21.06.2020
یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق ئەحمەد رازی بەهۆی کۆرۆنا كۆچی دوایی كرد

Arbil

بەغدا ــ AA

یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق، ئەحمەد رازی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، كۆچی دوایی كرد.

میدیاكانی خۆجێی بڵاویانكردەوە كە ئەحمەد رازی لە میانی وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشخانەی نوعمان لە شاری بەغدا، بەهۆی كاریگەرییەکانی ڤایرۆسەكە لە جەستەیدا، رەوشی تەندروستیی تێكچوو و دواتر كۆچی دوایی كردووە.

بەپێی زانیارییەكان بڕیاربوو ئەمڕۆ ئەحمەد رازی بە مەبەستی چارەسەر بگواسترێتەوە بۆ ئوردن.

لە 13ی ئەم مانگە، تووشبوونی ئەحمەد رازی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیەندرابوو كە بەهۆیەوە گواسترابووەوە بۆ نەخۆشخانەی نوعمان.

هەفتەی رابردوو ئەحمەد رازی دوای باشبوونی رەوشی تەندروستیی نەخۆشخانەی جێهێشتبوو و گەڕابوویەوە ماڵەوە، بەڵام دوای رۆژێك لە دەرچوونی لە نەخۆشخانە دووبارە رەوشی تەندروستیی خراپ بوو و گوسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.

تا ئێستا، 29 هەزار و 222 كەس لە عێراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەیش هەزار و 13یان گیانیان لەدەستداوە و 13 هەزار و 212ی دیكەیش چاكبوونەتەوە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın