ئەنقەرە
لە یاری كۆتایی تۆپی باسكەی خولی یانە پڕۆفشناڵەكانی ئەمریكا NBAدا یانەی كلیڤیڵاند كاڤلیێرس و یانەی گۆڵدەن ستەیت واریۆرس رۆژی شەممە سەعات چواری ئێوارە بە كاتی ھەرێمی كوردستان بەیەك دەگەن.
یانەی كاڤلیێرس دوای 2007 بۆ یەكەمین بە رابەرایەتی لیبڕۆن خامیس توانی بگاتە یاری كۆتایی پاڵەوانیێتییەكە. ھاوكات یانەی واریۆرس دوای چڵ ساڵ توانی بگاتە قۆناغی كۆتایی ئەم خولە. ھەر دوو تیم بۆ بەدەستھێنانی 69مین پاڵەوانییەتی ركابەرایەتی یەكتر دەكەن. بۆ یەكەم جار ئەو پالەوانیێتییە لە ساڵی 1947دا دەستی پێكردبوو.
پێشبركێیەكە لەسەر بنەمای پلەی ئۆف بەڕێوەدەچێت. یاری كۆتاییش لە فۆڕماتی 2-2-1-1-1 دەبێ واتا ھەر یەك لە یانەكان چوار یاری سەركەوتن بەدەست بھێنێ جامی لاری ئۆبراین دەباتەوە. ئەگەر یارییەكان بۆ حەوت یاری درێژەی ھەبێ ئەوە دوو یاری سەرەتا لە یارییگەی واریۆرس بەڕێوە دەچێت دواتر دوو یاری دیكە لە یاریگەی كلیڤیڵاند كاڤلیێرس لە سێ یارییەكەی كۆتایشدا ھەر جارە و لە یاریگەی یانەكەیەك دەبێ، بەپێی ریزبەندی بێ یاری پێنجەم لە یاریگەی واریۆرس دواتر لە یاریگەی كلیڤیڵاند كاڤلیێرس دواجاریش دیسان لە یاریگەی واریۆرس بەڕێوە دەچێت.
ئەم وەرزە یانەی واریۆرس لە كۆی یارییەكاندا 67 یاری بردووەتەوە و 15 دۆڕانیشی ھەیە بەڵام لە پلەی یەكەمی ریزبەندییەكە كۆتایی بەم وەرزەی ھێنا و بۆ قۆناغی كۆتایی خولەكە سەركەوت. پێشووتر لە ساڵەكانی 1947، 1956 و 1975دا كەیشتە كۆتایی جامەكەی بەرز كردبووەوە.
یانەی كلیڤیڵاند كاڤلیێرسیش ئەم وەرزە 53 یاری بردەوە و 29شی دۆڕاندووە، ئەو یانەیە هەتا ئێستا نازناوی پاڵەوانیێتی نییە.