ئیزمیر
گالاتاسارای تورکی لە یاریێکیدا بەرامبەر یانەی مەلەگەی ئیسپانی یەکسان بوو بە ئەنجامی (٣-٣)
لە خولەکی ١٢ی یارییەکەدا یاریزانی ھۆڵەندی دوای وەرگرتنی پاسێکی زۆر جوانی درۆگبا لە سەر کەوانەی ھێلی سزا, بو بە مووشەکێکی زۆر بەھێز گەلاتاسارای کردە خاوەن گۆڵی یەکەم
لە خولەکی ٤٥دا دوای ئەوەی پۆرتیللۆ بە پاسێکی نێوانی جوان سانتاکروزی لەگەڵ گۆڵچی ھێڵایەوە, کروز ھەلەکەی قۆستەوە و توانی ئەنجامەکە بگۆڕێت بۆ (١-١)
دوای گۆڵەکەی مەلەگە بە ١ خولەک درۆکبا بە لێدانێکی سەری زۆر جوان توانی واژوو لەسەر گۆڵی دووەمی یانەکەی بکات و ئەنجامەکە بگۆڕێت بۆ (٢-١)
گێمی یەکەم بەم ئەنجامە بەکۆتا ھات و لە سەرەتای گێمی دووەمدا یانەی گالاتاسارای بە ئەنجامدانی ٦ گۆڕانکارییەوە ھاتەوە ناو یاریگا.
لە خولەکی ٥٨دا ئەندەرسۆن بە ھەمان سیناریۆی درۆگبای ڕکابەری بە لێدانی سەر گۆڵی یەکسانبوونی بۆ یانەی مەلەگە تۆمارکرد و ئەنجامی یاریەکەی گۆڕی بۆ (٢-٢).
لە خولەکی ٧٣ی یاریەکەدا دوای ئەوەی ناوبژیوان بڕیاری لێدانی سزای دا بۆ یانەی مەلەگە و یاریزانی گالاتاسارای (دانی)ی بە کارتی سوور کردە دەرەوە, (دوودا) لە خولەکی ٧٤دا لێدانی سزاکەی جێبەجێکرد و یانەکەی بە ئەنجامی (٣-٢) پێشخست.
دواجار لە خولەکی ٩٠دا دوای بەرزکردنەوەیەکی جوانی سابری , یاریزان کازم گۆڵی بەرامبەری بۆ یانەکەی تۆمارکرد و کۆتایی بە کەرنەڤاڵی گۆڵەکان ھات و یاریەکە بەکۆتاھات بە ئەنجامی (٣-٣).