لێنکاران
یانەی فەنەرباخچەی تورکی لە میانەی یارییە ئامادەکاریەکانیدا سەرکەوت بەسەر یانەی (ھازەر لێنکاران) بە ئەنجامی (٤-٠)
لە یاریگای شاری لێنکارانی ئازەربێجاندا و بە دروشمی "میللەتێکین و دوو دەوڵەتین" لە لایەن جەماوەرەوە و بە پیرۆز راگرتنی یادی دە ساڵەی دامەزراندنی یانەی (ھازەر لێنکاران) یاریەکە دەستیێکرد.
لە خولەکی چوارەمی یاریەکەدا یاریزان (کادلێج), وە لە خولەکی چل و چوارەمدا (وێبۆ) گۆڵی یەکەم و دووەمیان بۆ یانەی فەنەرباخچە تۆمارکرد.
گۆڵی سێیەمی فەنەر لە لایەن مەھمەت تۆپوزەوە تۆمارکرا لە خولەکی ٨٩. دوای ئەوەی ھاندەران ئەم ئەنجامەیان بە ئەنجامی کۆتایی دانا, مێرێلێس لە کاتی زیادکراودا گۆڵی چوارەمی تۆمارکرد و ناوی خۆی خستە لیستی گۆڵکارانی یاریەکە