کۆجائەلی.. سازکردنی کێبڕکێی بەلەمی چارۆکەدار لە قەزای کارامورسەل
- لە پارێزگای کۆجائەلی و لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ١٠١مین ساڵەی رزگارکردنی قەزای کارامورسەل لە داگیرکەران، کێبڕکێیەکی بەلەمە چارۆکەدارەکان رێکخرا.
کۆجائەلی - AA
لە پارێزگای کۆجائەلی و لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ١٠١مین ساڵەی رزگارکردنی قەزای کارامورسەل لە داگیرکەران، کێبڕکێیەکی بەلەمە چارۆکەدارەکان رێکخرا.
کێبڕکێکە کە لە کارامورسەل مارینا لەلایەن نوێنەرایەتی کەشتیوانی بەلەمی چارۆکەداری پارێزگا و بە هاریکاری یانەی بەلەمی چارۆکەداری قەزای کارامورسەل، شارەوانی کارامورسەل و ژووری بازرگانی دەنیز سازکرابوو، تیایدا وەرزشوانان کە ژمارەیان ٥٥ کەس بوو لە پۆلەکانی ئۆپتیمیست، ئیلجا٤ و ئیلجا٦ کێبڕکێیان کرد.
ئەو وەرزشوانانی توانیان پلەی بەرز بەدەستبهێنن میدالیایان پێ بەخشرا و یانەکانیشیان خەڵات کران.