Doga Kirmizioglu,Hemın Othman Mohammed
16 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 17 ئەیلوول 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
زلاتان ئیبراهیمۆڤیج، یاریزانی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد كه یه‌كێكه له یانه‌كانی پرێمیه‌ر لیگ، ئاماژه‌ی به‌وه كرد به ته‌ندروستیه‌كی باشتر له جاران ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یاریگاكان.
له لێدوانێكیدا بۆ گۆڤاری "Inside United" گۆڵكاری سویدی، زلاتان ئیبراهیمۆڤیج باسی له‌وه كرد كه باری ته‌ندروستی به‌خێرایی باش بووه و، گوتی: "هه‌ستده‌كه‌م زۆر باشم. دوای ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریه‌ی بۆ قاچم كرا هه‌موو رۆژێك به‌رده‌وامبووم له‌سه‌ر مه‌شق و راهێنانه‌كانم".
ئه‌و یاریزانه ته‌مه‌ن 35 ساڵانه باسی له‌وه كرد كه له‌و ماوه‌یه‌دا هیچ پشوویه‌كی نه‌داوه و، گوتی: "كاتێک دابهزیمهوه یاریگا و ده‌ستم بهیاریكردهوه باشتر ده‌بم. ئێستا له ئاستێكدام كه ده‌توانم یاری بكه‌م، به‌ڵام چاوه‌ڕوانم بۆ ئه‌وه‌ی باشتربم له حاڵی پێشووم".
ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ی تۆپی پێ كه وه‌رزی رابردوودا به دریسی مانچسته‌ر یونایتده‌وه 28 گۆڵی تۆمار كرد، به هۆی پێكانیه‌وه له مانگی نیسانی رابردوودا، بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له یاری تۆپی پێ دووركه‌وته‌وه.
زلاتان ئیبراهیمۆڤیج كه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی نوێنه‌ری به‌ریتانیا تا كۆتایی وه‌رز نوێكردنه‌وه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له سه‌ره‌تای ساڵی 2018دا بگه‌ڕێته‌وه بۆ یاریگاكان.