Ahmed Hassan
08 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 08 تەمووز 2026
لە میانی یارییەکانی قۆناغی ١٦ی جامی جیھانیی ٢٠٢٦، ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە ئەنجامی ٣-٢ لە ھەڵبژاردەی میسری بردەوە و گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی.
کاتژمێر١٠:٠٠ شەوی رابردوو بە کاتی ھەولێر لە میانی یارییەکانی قۆناغی ١٦ی جامی جیھانییدا، ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین و ھەڵبژاردەی میسر لە یاریگای رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
یارییەکەی نێوان ھەڵبژاردەی ئەرجەنیتن و ھەڵبژاردەی میسر لە یاریگای "مێرسیدس بێنز" لە شاری ئەتڵانتا سەربە ویلایەتی جۆرجیا باشووری ئەمریکا، ئەنجامدرا.
یارییەکەش بە ئەنجامی (٣-٢) لە بەرژەوەندی ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین کۆتاییھات.
بەو ئەنجامەش ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی مۆندیالی ٢٠٢٦.