قۆناغی سێیەمی پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی پاسکیلسواری شاخاوی جامی MTBی دۆڵی کۆراماز بەڕێوەچوو
وەرزشوانان لەسەر رێڕەوی چوار هەزار و ٦٠٠مەترییدا لە دۆڵی کۆراماز کە دەکەوێتە سنووری قەزای مەلیکگازی، کێبڕکێیان کرد.
Kayseri
قەیسەری - AA
قۆناغی سێیەمی پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی پاسکیلسواری شاخاوی جامی MTBی دۆڵی کۆراماز هەر لە دۆڵی کۆراماز کە خراوەتە لیستی میراتی جیهانیی یونسکۆدا، بەڕێوەچوو.
وەرزشوانان لەسەر رێڕەوی چوار هەزار و ٦٠٠مەترییدا لە دۆڵی کۆراماز کە دەکەوێتە سنووری قەزای مەلیکگازی، کێبڕکێیان کرد.
وەرزشوانەکان لە کاتی پێشبڕکێکەدا بە شەقامە مێژووییەکاندا تێپەڕین، دۆڵەکانیان بەزاند و بە حەوت خول رێگاکەیان تەواو کرد.
لەسەر ئاستی پیاواندا، سولەیمان سەفا تەمەل پلەی یەکەمی بەدەستهێنا، وەرزشوانی کازاخستانی، دێنیس سێرگیێنکۆ پلەی دووەمی بەدەستهێنا و ئیمرا یاڤوز پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.
لەسەر ئاستی خانمانیشدا، وەرزشوانی کازاخستانی، ئالینا سەرکولاڤۆ پلەی یەکەمی بەدەستهێنا، عەزیزە بەکار دووەم و سەڤیم گەرچەک پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن