Hüseyin Burak Demirer
16 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 17 تشرینی دووەم 2021
ئەنقەرە- AA
لە دووەم رۆژی یارییەکانی کۆتایی یەکێتی یاریزانانی لێهاتووی تێنس، یاریزان نۆڤاک دجۆکۆڤیج بەسەر کاسپەر روود و ئاندرێی روبلێڤ بەسەر ستێفانۆس تسیتسیپاس سەرکەوتن.
یارییەکان لە شاری تۆرینۆی ئیتاڵیا بەڕێوەچوو، لە رووبەڕووبوونەوەی گرووپی سەوزدا یاریزانی سڕبی، نۆڤاک دجۆکۆڤیچ رووبەڕووی یاریزانی نەرویجی، کاسپەر روود بووەوە و یارییەکە بە ئەنجامی ٢-٠ لە بەرژەوەندی دجۆکۆڤیچ کۆتایی هات.
لە رووبەڕووبوونەوەکانی دیکەی هەمان گروپدا یاریزانی یۆنانی، ستێفانۆس تسیتسیپاس رووبەڕووی یاریزانی رووسی، ئاندریی روبلێڤ بووەوە و یارییەکە بە ئەنجامی ٢-٠ لە بەرژەوەندی روبلێڤ کۆتاییهات.