سلێمانی
سەیرانگەو باخەکانی ناوچەی ھەورامان لەوەرزی بەھارو ھاویندا ونبوون لەنێو سەوزاییدا، لەوەرزی پایزو زستانیشدا دیمەنێکی سەرنج ڕاکێشتری ھەیە، وەرزی پایز وەرینی گەڵاکان و زەرد ھەڵگەرانی دارودرەخت و ناوچەکە، وەرزی زستانیش ناوچەکە بەرگی سپی بەفرین دەپۆشێ. ھەوایەکی سارد دایدەگرێ.
ھەورامان لەدیوی کوردستانی عێراق لەدامێنی زنجیرە چیای سورێندایە لەباکووری خۆرھەڵاتـی شاری ھەڵەبجە لەپارێزگای سلێمانی، سروشت و ژینگەکەی دەوڵەمەندە بەدارستان و بەشی ھەرە زۆری بەدەستی دانیشتووانی ناوچەکە نێژراون.
رووبەری ناوچەی ھەورامان ٧١ ھەزارو ٧٦ دۆنم و ١٣ ئۆلک و ٦٦ مەترە، ژمارەی دانیشتووانەکەی ئێستا دەگاتە نزیکەی حەوت ھەزار کەس. سەرجەمی ئاواییەکانی ناوچەی ھەورامان ٢٥ گوندن و لەڕووی ئیدارییەوە دابەشکراون بەسەر ھەر دوو شارەدێی بیارەو تەوێڵە دا، بیارە ناوەندی ناحیەیە.