نیویۆرک
جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا بولەند ئارنچ، لەکاتی کردنەوەی پێشانگەی فۆتۆکانی ئاژانی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوەدا AA چەندین ساڵە ھەنگاوی گەورە دەنێ و خزمەتگوزارییەکانی بەرفراوان دەکا.
جێگری سەرۆک وەزیری تورکیا لەمیانەی سەردانەکەی بۆ ئەمریکا، بە رێگای شەمەندەفەر لە واشنتن گەیشتە نیویۆرک، لەگەڵ نوێنەری رێکخراوە مەدەنییەکانی تورک لە ئەمریکا دیداریکرد.
دواتر ئارنچ لە ماڵی تورک، پێشانگەی وێنەکانی AA کردەوە و گوتی: "AA بۆتە دەزگایەکی ھەرە بەھێز و ھەرە ریشەیی تورکیا. پەخشکردنی ھەواڵ بە زمانی جیاواز لەو ئاژانسە ھۆکاری گەورەبوونیەتی لە دەرەوەی تورکیا AA لەم ساڵانەی دواییدا ھەنگاوی گەورە دەنێ و خزمەتگوزارییەکانی بەرفراوان دەکا. دیارە پەل بۆ دەرەوەی تورکیا دەھاوێ. دەستی کردووە بە پەخش بە زمانی جیاواز . نوێنەرایەتی لە باکووری ئەمریکا دەکاتەوەو نوێنەرایەتی ئەو ناوچەیە بەھێزتر دەکا."
کەمال ئۆزتورک، بەڕێوەبەری گشتی AA لەبارەی نیشاندانی فۆتۆکانی ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئەو پێشانگایەی ئەمڕۆ کراوەتەوە، وێنە جوان و کاریگەرەکانی AA یە لە میسر. بە رێککەوتنمان لەگەڵ ئاژانسی گێتی ئیمەیجیس کە گەورەترین ناوەندی فرۆشتنی فۆتۆیە لە ئەمریکا، فۆتۆکانمان لە میسر و ئەرزڕوم لەسەر ھەموو میدیای ئەمریکا بڵاودەکەینەوە. ھەموو رۆژێ فۆتۆ و ڤیدیۆکانمان زیاتر دەبن. ئیتر فۆتۆکانمان لە میدیای ئەمریکا بڵاودەکرێنەوە، بۆ ئەمەش خێرایی کارەکانمان زیاتر بوو."