کەرکوک یەکێکە لە شارە ھەرە کۆنەکان و خاوەن مێژوویەکی دێرینە، پاش تێپەرینی پێنج ھەزار ساڵ بەسەر مێژووی ئەم شارە، لە ساڵی٢٠١٠ لەلایەن وەزارەتی کەلتوری عیراق بە پایتەختی کەلتوری عیراق ناسێنرا، دروستكردنی تەندووری له کەرکوک توانای ئەوەی ھەیە پێداویستی ھەموو نانهواخانهكانی عیراق دابین بکات.
دەزگای وەبەرھێنانی تەندوور لە گەڕەکی پریادی کەرکوک دەزگایەکی سەرەکی یه بۆ دروستكردنی تەندوور، بە جۆرە خۆڵێکی تایبەت لەلایەن وەستا تایبهتمهندهكان بهرههم دههێنرێ و بۆ ھەموو شار، شارۆچکە، گوندەکانی ناوچە جیاوازەکانی عیراق دەنێردرێ.
سەید خالید کە وهستایەکی تەندوورە و تەمەنی ٦٥ ساڵە لە گەرەکی تەرزە نیشتەجێیە، لهبارهی دروستكردنی تهندوور گوتی: "کەلتووری دروستكردنی تەندوور لە کەرکوک لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی دیكه و تا ئەمرۆ ھاتووە. نرخی یەک لۆری لهو خۆڵهی بۆ دروستكردنی تەندوور بەکار دەھێنرێ ٣٠٠ دۆلاری ئەمریکییه."
خالید دەڵێ: "پاش ھێنانی خۆڵە تایبەتەکە بۆ دەزگاکە، لەگەڵ ئاو، خوێ، ئالیک تێکەڵ دەکرێ، ئەو قوڕەی کە دروست دەبێ کەمێک بەجێ دەھێڵرێ پاشان بە گوێرەی گەورەیی و قەبارەی رێز دەکرێ."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.