لە شاری ئەسکیشەهر، پایتەختی رۆشنبیریی جیهانی تورک بۆ ساڵی٢٠١٣، بە هاوکاری رێکخراوەکانی تورکمان، حەفتە پانێلێک بۆ ژنانی تورکمان لە عێراق لەژێر ناوی (ژن بوون لە عێراق) کرایەوە.
قەدریە زیایی، سەرۆکی یەکێتیی ژنانی توکمان ئیلی، لەبارەی گرنگی رۆڵی ژنی تورکمان لە مێژووی عێراقدا، باسێکی پێشکەش کرد و گوتی: "سەرباری داخستنی دەرگای خوێندنگە بەسەر تورکمانەکان لە عێراق، ژنان خۆیان وانەیان بە منداڵەکانیان دەگوتەوە تاکو زمانی تورکمانیان بیر نەچێتەوە. لە سەردەمی سەدامدا سەڕەڕای هەموو فشارەکان، بەڵام ژنانی تورکمان ملیان بۆ ستەمکاران کەچ نەکرد و کەلتوور و زمان و شوناسی خۆیان پاراست."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.