سلێمانی
سەرەتای چالاكییەكانی پێنجەمین فێستیڤاڵی هەورامان ـ ماچۆ، رۆژی هەینی لە شارۆچكەی بیارەی هەورامان بە دروشمی "بە پێكەوە ژیان هەورامان ڕازاوەتر دەبێ" دەستیپێكرد.
چالاكییەكانی یەكەم ڕۆژ كە ژمارەیەكی زۆری هەورامییەكان و میوانان ئامادەی بوون، بریتیبوو لە پێشكەشكردنی ئاهەنگی گۆرانی و موزیكی تایبەت بە هەورامییەكان، تابلۆی هونەریی و نمایشی شانۆیی، پێشانگای شێوەكاریی و فۆلكلۆریی.
ئەمڕۆش لە دووەم ڕۆژی فێستیڤاڵەكەدا، چالاكییەكان گواسترانەوە بۆ شاری سلێمانی و چالاكییەكانی دوو ڕۆژی كۆتایی پێشكەش دەكرێن.
لەو بەشەی بەرنامەی فێستیڤاڵ کە ماون تێیدا زیاتر لە 20 لێكۆڵینەوە و شیعری تایبەت لەسەر ماچۆ، پێشكەش دەكرێن.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.