Ali Cura,Ramal Abdullah Mahmood
15 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 24 مای,س 2019
مۆسكۆ – AA
دوای ماوه‌یه‌كی درێژ هونه‌رمه‌ندی میوزیكی پۆپ، تاركان كۆنسێرتێكی له مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا ئه‌نجامدا.
كۆنسێرته‌كه كه له میانی ساڵی گه‌شتیاری و كولتووری توركیا-رووسیا له هۆڵی كرۆكوس ستی ئه‌نجامدرا، هه‌زاران هه‌واداری رووسیا گوێیان له گۆرانییه‌كانی تاركان گرت.
باڵیۆزی توركیا له مۆسكۆ، مه‌همه‌ت سامسار له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتی توركیا كه له مۆسكۆ ده‌ژین ئاماده‌ی كۆنسێرته‌كه بوون.
تاركان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه دوای تێپه‌ڕبوونی ماوه‌یه‌كی درێژ كۆنسێرت له مۆسكۆ ئه‌نجام ده‌دات و بیری هه‌وادارانی رووسیای كردووه.
تاركان نزیكه‌ی دوو كاتژمێر له‌سه‌ر ته‌ختی شانۆ مایه‌وه و به نمایشه‌كه‌كانی سه‌ر ته‌ختی شانۆ بووه جێی سه‌رنج.