Rewa Mahmood Hasan
05 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 05 حوزەیران 2023
سلێمانی-AA
بە مەبەستی زیندوو کردنەوەی یارییە کولتورییە کوردەوارییەکا، فێستیڤاڵی یارییە کوردەوارییەکان و یاری منداڵان له زانكۆی ههڵهبجه ئەنجامدرا.
فێستیڤاڵهكه بە چاودێری سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە، مهاباد عەبدوڵڵا و سەرپەرشتی راگری کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان، ئاکۆ ئیبراهیم فەقێ، ئەنجامدرا.
له فێستیڤاڵهكهدا كه كاتژمێر ١٦:٠٠ دهستیپێكرد، ژمارهیهكی بهچاو له هاووڵاتییان ئامادهبوون.
لەلێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، راگری کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان، ئاکۆ ئیبراهیم فەقێ ئاماژەی بەوەدا بە مەبەستی زیندوو کردنەوەی یارییە کولتورییە کوردەوارییەکان و ئاشنا کردنی نەوەی نوێ بە یاریە کۆنەکان ئەم فێستیڤاڵهیان رێكخستووه.
ئاکۆ ئیبراهیم فەقێ راشیگهیاند: "ئەمڕۆ لێرە یارییەکانمان بە نەوەی نوائ ئاشنا کرد، نهوهی تازە ئاگاداری ئەم دۆخە نین، کەشێکی خۆشمان دروست کرد تاوەکو هەموو لایەک بیر لە داهاتوویان بکەنەوە. ئەمە چوارەم فێستیڤاڵه، پێشتر بەهۆی کۆرۆناوە دواخرا، بەڵام ئەمساڵ دیسان دەستمان پێکردەوە".