لەندەن
کەشتیی تایتانیک ١٠١ ساڵ لەمەوبەر و بەزیاتر لە دووھەزار سەرنشینەوە، لەنزیک دورگەی نیوفوندلەندی کەنەدا بەر چیایەکی بەفرین کەوت، بەوھۆیەوە نوقمی ژێر دەریا بوو و نزیکەی ھەزار و ٥٠٠ کەس لەو رووداوەدا گیانیان لە دەستدا.
ئەو کەشتییە ساڵی ١٩٨٥لەلایەن روبێرت بالەر ەوە دۆزرایەوە و لەنێوان ساڵانی ١٩٨٧ تا ٢٠٠٧ گەلێک لێکوڵینەوەی لەبارەوە کراوە و ھەر جارێک شتی نوێ دەردەکەوێ.
ھێنری ئالدرگ ھاوڵاتیەکە و لە بازاڕی لەندەن کار دەکا ئاشکرای کردەوە، کەمانچەی ئورکێسترای تایتانیک کە لە ساڵی ٢٠٠٦ دۆزراوەتەوە، لە لایەن ئەنتیکەچییەکەوە لە بازاڕێکی شاری لەندەن بە ملیۆنیک و٦٠٠ ھەزار دۆلار فرۆشرا.
ھەروەھا گوتی ئەو کەمانچەیە لەبەرئەوەی ماوەیەکی زۆر لە ناو ئاوی دەریا مابوویەوە دەنگی خوش نەبوو.