Rewa Mahmood Hasan
10 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 12 ئادار 2020
سلێمانی-AA
ژمارەیەک هونەرمەندێکی کۆمیدیای شاری سلێمانی بەمەبەستی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری تەندروستی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، کلیپێکی مەنەلۆج تۆمار دەکەن.
هەر یەک لە هونەرمەندانی نواندنی بواری کۆمیدیا، ئەحمەد جۆڵا، ماهیر حەسەن، بەهائەددین عەبدوڵڵا، ئاڵا عومەر، نوری کاکەخان، ئەریوان جەلال و ژمارەیەک هونەرمەندی تر گۆرانییەکی مەنەلۆجیان بەمەبەستی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆڤید-١٩ تۆمارکردووە.
کاری دەرهێنانی مەنەلۆجەکە لەلایەن وێنەگر، ئاسۆ جەمال موختارەوە ئەنجامدراوە، وێنەگرتنی کلیپەکە، مەحمود کەمال ئەنجامیداوە و شیعرێکە بەناوی کۆرۆنا لە نووسینی شێرکۆ عەبدوڵڵایە.
لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دەرهێنەر، ئاسۆ جەمال موختار ئاماژەی بەوەدا کە گۆرانیەکە سێ خولەک و ٢٧ چرکەیە و ئامانج لێی بڵاوکردنەوەی هۆشیاریە لەنێو تاکەکانی کۆمەڵگادا بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، کاری تۆمارکردنی دەنگ لە تەلەڤیزیۆنی پەروەردە بۆ ئەنجامدراوە و وێنەگرتنەکەشی لە نەخۆشخانەی شار بۆ کراوە و بەم نزیکانە بڵاودەبێتەوە.
