Rawan Subhi Obaiullah
08 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 09 نیسان 2023
دهۆك - AA
پەیڕەوانی ئایینی ئێزیدی هێشتا بە هەرەوەزی و بە شێوازی نەریتی و کۆن لە مەراسیمێکی تایبەتدا زەیتی زەیتون له په‌رستگاى لالش بەرهەم دەهێنن و لەمبارەیەوە خالد مه‌حمود ههوێرێ یەکێک لەو کەسانەی کە بەشداری رێورەسمەکە كردووه بۆ ئاژانسى ئانادۆڵۆ گوتى: "من خه‌ڵکى گوندى گوهبهلم له سنوورى قه‌زاى شنگال، ئه‌مڕۆ زۆر دڵخۆشم كه به‌شداريم له رێوره‌سمى دروستکردنی زەیتی زەیتون لە پەرستگای لالش كردووه".
ھەموو ساڵێک لە کۆتایی مانگی ئادار یان سەرەتای مانگی نیساندا، ده‌ست به دروستکردنی زەیتی زەیتون لە پەرستگای لالش ده‌كرێت كه سه‌دان ژن و پیاو بەشداری تیادا ده‌كه‌ن.
بەرپرسی راگەیاندن لە پەرستگای لالش، لوقمان سلێمان بۆ ئاژانسى ئانادۆڵۆ ئاماژەی بەوە کرد: "دروستکردنی ئه‌م زەیتی زەیتونانه بۆ خواردن نابێت، ته‌نها بۆ داگیرساندنی چراکانی لالش بەکاردەھێندرێت كه له كۆگاكانمان داده‌نێين و رۆژانە ٣٦٥ چرا لە پەرستگاکە دادەگیرسێنرێت و زەیتی زەیتونی سروشتی كه لێره دروست ده‌كرێت بۆ داگیرساندنیان بەکاردەھێندرێت، هه‌روه‌ها بۆ هه‌موو جه‌ژنه‌كانى تر‌ى ئێزدى كه له لالش به‌رێوه‌ده‌چن ئه‌م زه‌يته بۆ داگيرساندنى چراكان به‌كاردێن".
په‌رستگای لالش گرنگترین شوێنی پیرۆزی ئێزیدییهكانه و ده‌كه‌وێته ناوچه‌یه‌كی شاخاوی له قه‌زای شێخان به دووری ٦٠ كم له باكووری خۆرهه‌ڵاتی شاری مووسڵ، پیرۆزترین شوێنى ئایینی ئێزیدییەكانە لە هەموو جیهان، لەناو ئەو پەرستگایەدا تەواوى رێوڕەسمەکانى ئایینى ئێزیدی تێدا سازدەکرێن.