ئیزمیر
خەلیل شاھین - لە خولێکی قورئانخوێندن لە شاری ئیزمیر, نابیناکان تەنھا بە دەستلێدان فێری قورئان دەبن.
رێکخراوی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بە ھەماھەنگی لەگەڵ دەستەی زانا ئایینیەکان خولێکی قورئانیان بۆ نابینایان کردەوە.بەشداربووانی ئەم خولە جگە لە فێربوونی قورئان, وانەی بنەماکانی ئایینیش دەخوێنن.سەرۆکی رێکخراوی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان (ئاتیللا کۆرکماز) بەپەیامنێری (ئائا)ی راگەیاند کە دوای بانگەوازکردنی ئەم خولە بۆ ئەو نابینایانەی کە نووسینی (بریل) دەزانن, خەڵک لە شارە جیاجیاکانی تورکیاوە بەشدارییان کرد. کۆرکماز رایشیگەیاند " خولی یەکەم مانگێک دەخایەنێت و تەنھا پیاوان وەردەگرین. ویستمان نزیکەی ٣٥ کەس وەربگرین بەڵام لەبەر بوونی کێشە لە دابینکردنی شوێنی حەوانەوە لە ئێستادا ١٦ کەسمان وەرگرتووە. دواجار توانیمان ئەم کێشەیە چارەسەربکەین بە ھاوکاری ئیدارەی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی ئیزمیر.بەپێی وتەکانی کۆرکماز, خواردن و شوێنی حەوانەوە و پێداویستییە سەرەتاییەکانی بەشداربووان لە لەلایەن ئیدارەی خولەوە دەستەبەرکراوە. کۆرکماز خۆی و رێکخراوەکەی بە بەرپرسیار زانی بەرامبەر بەرزکردنەوەی مەعنەویاتی نابیناکان و وتی"ئەوەی ھزری بە نوری زانست رۆشنبکرێتەوە کوێر نیە"بەشداربووی تەمەن ٦٦ ساڵ ھەیەبە تەمەنترین بەشداربوو ناوی (بەحری کۆسە)یە و ٦٦ سال تەمەنیەتی. ناوبراو کە لە تەمەنی ٢٧ ساڵیدا بەھۆی پەستانی خوێنەوە ھەستی بینینی لەدەستداوە خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ ئەم کۆرسە.بوڕاک شەن کە لە (چاناک کالێ)وە ھاتووە رایگەیاند کە ھەواڵی ئەم خولەی لە ھاورێکانییەوە لە ئینتەرنێت بیستووە.