سلێمانی
بڕیاری حكومه‌تی عه‌ره‌بستانی سعودی به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی حاجییانی ، 7 هه‌زار حاجی عێراقی لهفهریزه حه‌ج لهئهمساڵهدا بێ به‌ش ده‌كات. به‌رپرسێكی عێراقیش له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت :"به‌هۆی ئه‌م بڕیاره عێراق 13 ملیۆن دۆلار زیانی پێگه‌یشتووه".
عوزێر حافز جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌په‌یامنێری ئاژانسی (ئه‌نادۆڵ)ی ڕاگه‌یاند، له‌دوای بڕیاره‌كه‌ی سعودیه به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی حاجییانی ئه‌مساڵ به‌مه‌به‌ستی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی، كه‌عبه‌ی پیرۆز ناتوانێت ژماره‌یه‌كی زۆری حاجییان له‌خۆ بگرێت، له 36 هه‌زار كه‌س ته‌نیا 7 هه‌زاریان ده‌توانێ فه‌ریزه‌ی حه‌ج ئه‌نجامبدات.
حافز ئاماژه به‌و زیانانه ده‌كات كه له ئه‌نجامی ئه‌و بڕیاره به عێراق گه‌یشتووه:" بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی حاجیان 13 ملیۆن دۆلاری زیان به عێراق گه‌یاندووه. به مه‌به‌ستی قه‌ربووكردنه‌وه لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت سه‌ردانی سعودیه‌ی كردووه، به‌ڵام تا ئێستا نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن".
حافر ئاماژه به‌و گرێبه‌سته ده‌كات كه پێشتر له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی سعودیه كراوه ده‌ڵێت:" له گرێبه‌سته‌كه‌دا هاتووه، له‌كاتی رووداوێكی له‌ناكاو ، پێویسته لایه‌نی سعودی قه‌ره‌بووی زیان لێكه‌وتووان بكاته‌وه، له‌ئێستاشدا نیوه‌ی پاره‌ی هوتێل و خه‌رجییه‌كان دراوه، به‌ڵام هیچ لایه‌ك ئاماده‌نییه قه‌ره‌بوی زیان لێكه‌وتووان بكاته‌وه".
ده‌رباره‌ی ئیش و كاری ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومره‌ی عێراقییشهوه، جێگیری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌وقاف ده‌ڵێت:" ماوه‌ی 2 ساڵه چاودێری كاروباری ده‌سته‌كه ده‌كه‌ین و تێبینیمان له‌سه‌ریان زۆره، لكهموكوڕی و سه‌رپێچی له‌كاری ده‌سته‌كه هه‌یه، ساڵانه له‌كاتی حه‌جدا ده‌سه‌ڵاته‌كانیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی مه‌زهه‌بی به‌كار دێنن".
له‌ئێستادا حكومه‌تی عه‌ره‌بستانی سعودی سه‌رقاڵی فراوان كردن و په‌ره‌پێدانی زیاتری كه‌عبه‌یه، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕیاری داوه ئه‌مساڵ ژماره‌ی حاجییان كه‌م بكاته‌وه، به‌وه‌ش پشكی وڵاتانی جیهان له‌ناردنی حاجییان بۆ وه‌رزی حه‌جی ئه‌مساڵ كه‌می كردووه.