سلێمانی
بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شتیاری ببێته سه‌رچاوه‌یه‌كی داهات ، له‌لایه‌ن دوو كۆمپانیای بیانی ماستهرپڵانێك بۆ گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان داده‌نرێت.
مسته‌فا حه‌مه‌ڕه‌حیم، به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری گه‌شتیاری له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شتوگوزاری سلێمانی له لێدوانێكی بۆ AA پێیوایه به‌رزبوونه‌وه‌ی داهات و نه‌مانی مه‌ترسی رژێم له‌سه‌ر هاووڵاتیان بووه هۆی په‌یدابوونی گه‌شتیاری. له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت:" گه‌شتیاری له‌هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و سلێمانی به‌تایبه‌تی له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی دایه، گه‌شتیاری له‌دوای رووخانی رژێمی پێشووی عێراق له ساڵی 2003 ده‌ستیپێكرد.
ناوبراو زیادبوونی ژماره‌ی هۆتێله‌كانیش بۆ سه‌لماندنی قسه‌كانی ده‌هێنێته‌وه:" له‌ساڵی 2003 ته‌نها 7 هۆتێلی گه‌شتیاری له سلێمانی هه‌بوو. به‌ڵام له ئێستادا زیاتر له 47 هۆتێل هه‌یه كه 2نیان 5 ئهستێرهنه (های كریست – ئه‌رمادا). جگه له‌وه 50 مۆتێل و 56 هه‌وارگه‌ی گه‌شتیاریمان هه‌یه".
له‌باره‌ی رێژه‌ی گه‌شتیارانیشه‌وه حه‌مه‌ڕه‌حیم ده‌ڵێت:" ژماره‌ی گه‌شتیاران له‌هه‌رێمی كوردستان له هه‌ڵكشان دایه، ئه‌مه‌ش بۆ به‌ره‌وپێشچوونی كه‌رتی گه‌شتیاری، سه‌قامگیری دۆخی ئه‌منی، ناجێگیری دۆخی ئه‌منی له‌ناوه‌ڕاست و خواری عێراق و جوانی سروشتی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه".
لهمبارهیهوهشهوه ژماره‌ی گه‌شتیارانی له‌ماوه‌ی 6 مانگی رابردوو بۆ ئانادۆڵ ئاشكرا كرد:" له‌و ماوه‌یه 250 هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی سلێمانیان كردووه. ته‌نها له نه‌ورۆز 60 هه‌زار گه‌شتیار هاتنه سلێمانی، زۆربه‌ی گه‌شتیارانیش خه‌ڵكی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق بوون. جگه له‌وه به‌شێكی گه‌شتیاران له ئێران و وڵاتای تره‌وه دێن".
به‌رپرسی گه‌شتیاری شاری سلێمانی سه‌ره‌ڕای ئه‌و رێژه زۆره‌ی گه‌شتیاران پێیوایه هێشتا گه‌شتوگوزار نه‌بۆته سه‌رچاوه‌یه‌كی داهات بۆ هه‌رێمی كوردستان:" ئه‌مساڵ تا راده‌یه‌ك گرنگی به گه‌شتوگوزار دراوه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ دوو كۆمپانیای نه‌مساوی و لوبنانی گرێبه‌ستی واژۆ كردووه تاوه‌كو ماستهرپڵانێك بۆ ئه‌و كه‌رته له‌هه‌رێمی كوردستان دابنێن. له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی ئه‌و ماستهرپڵانه ده‌توانین نه‌خشه بۆ به‌ره‌وپێشبردنی گه‌شتیاری له‌هه‌رێمی كوردستان دابنێین".
له كۆتایی قسه‌كانیشیدا حه‌مه‌ڕه‌حیم ده‌ڵێت:" هه‌موو شوێنه گه‌شتیاریه‌كانی كوردستان ده‌خرێنه ناو ماستهرپڵانهكه، دواتر كار له‌سه‌ر كێشه‌ی زه‌ویه‌كان ده‌كرێت و رێگا نادرێت له‌و شوێنانه پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبوون و پیشه‌سازی ئه‌نجام بدرێت".