Bilal Kahyaoğlu
06 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 08 ئادار 2021
كاستامۆنو – AA
له‌و تهقیلهیهی کە ژنان له‌گه‌ڵ پۆشینی جلوبه‌ری كولتووری له شارۆچكه‌ی ئازداڤای سەربە پارێزگای كاستامۆنو له‌سه‌ری ده‌نێن، ده‌رده‌كه‌وێت كه ئاخۆ هاوسه‌رگیریان كردووه یاخود سه‌ڵتن.
جلوبه‌رگی كولتووری ناوچه‌كه كه سه‌دان ساڵه به‌كارده‌هێندرێن به چه‌ندین نه‌خش و نیگار ده‌ڕازێندرێنه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بووه‌ته مایەی سه‌رنج، جیاوازی تهقیلهیه له‌نێوان ئه‌و ژنانه‌ی هاوسه‌رگیریان كردووه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی كه سه‌ڵتن.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆكی شاره‌وانی ئازداڤای، عوسمان نوری جیڤهلهك به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند "زه‌مانی زوو به زه‌حمه‌ت پیاوان ده‌یانتوانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ژنان دروست بكه‌ن و قسه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن. له رێگای ئه‌م تهقیلهیهوه كه هی ژنانی هاوسهرگرتوو بازنه‌ی تیادان، زانیوویانه كام ژن هاوسه‌رگیری كردووه و كامه‌یان سه‌ڵته. ئه‌مه‌ش كارئاسانییه‌كی باش بووه بۆ ئه‌وان".